فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند ئامانجێکی گرنگی تیرۆریستانی داعشیان لە موسڵ بۆردوومانکرد و سوپاش دوو گەڕەکی تری کۆنتڕۆڵکردەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانیی عێراق، بۆردوومانی مۆڵگەکانی داعشیان لە دەوروبەری شاری موسڵ کردووەو بەھۆیەوە ژمارەیەک تیرۆریست کوژراون و بریندار بوون و چەند کارگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی بۆمبیش وێران کراون. بۆردوومانکردنی مۆڵگەکانی داعش لە دەوروبەری موسڵ لەکاتێکدایە، کە پێشتر فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا ئازادکردنەوەی گەڕەکی سدیقی لە بەری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ راگەیاندبوو. ھەرسەبارەت پێشڕەوی ھێزە ئەمنییەکان لە موسڵ، فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنی نەینەوا رایگەیاند: ھێزێکی سەر بە کاردانەوەی خێراو فیرقەی پێنجی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی، بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە، توانیویانە ھەردوو گەڕەکی سۆمەر و ساھرون لە بەری خۆرھەڵاتی ئەو شارە ئازاد بکەن، وتیشی: تیرۆریستانی داعش لەو دوو ناوچەیە زیانی گیانی و ماددی زۆریان بەرکەوتووەو بەناچاری بەرەو ناوچەکانی تری موسڵ کشاونەتەوە.
١٢ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٥١
News ID: 804531
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند ئامانجێکی گرنگی تیرۆریستانی داعشیان لە موسڵ بۆردوومانکرد و سوپاش دوو گەڕەکی تری کۆنتڕۆڵکردەوە.